بەوێنە..پردی خۆشەویستی لە دەریایی ناوەڕاست ببینە

پۆڵەتیک پرێس

لەهەموو جیهاندا چەندین شوێنی تایبەت بەشێوەی جیاواز بۆ دەربڕینی خۆشەویستی دروستکراوە و ژمارەیەکەی زۆر لە خەڵک یادگاری لەگەڵ دروستدەکەن.

هاوشێوەی دیواری سینی فەڕەنسا، هەندێک لە خۆشەویستان پردی ستانلییان وەک شوێنێکی بەڵگەنامەی چیرۆکی خۆشەویستی خۆیان دیاریکردووە، بە هەڵواسینی قفڵەکان کە ناوی خۆیانی لەسەر نوسراوە لەسەر دیواری پردی عاشقان.

كوبري ستانلي ليلا

پردی ستانلی یەکێکە لە هەرە نیشانە بەناوبانگە کەلتوورییەکانی پارێزگاری ئەسکەندەریە بووکی دەریایی سپی ناوەڕاست، لە هاوین و زستاندا پیاسەکردن لەو ناوچەیە چێژێکی زۆری هەیە و بەیەکێک لە ناوچە گەشتیارییە پلە یەکەکان دادەنرێت، بەتێپەڕبوونی کات زۆر لە خۆشەویستان وەک شوێن و ڕەمزی خۆشەویستی خۆیان قفڵێکیان هەڵواسیوە کە ناوی خۆیان و مێژووی خۆشەویستیەکەیانی لەسەرە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی هەتاهەتایی خۆیان.

العشاق يخلدون حبهم بـ"أقفال الغرام" على كوبري ستانلي في مصر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا