مارێک دەبێتە هۆکاری ڕووداوێک و مردنی پێنچ کەس

پۆڵەتیک پرێس

مارێکی کوبرا هۆکارێک بوو بۆ مردنی پێنچ کەس چواریان ئەندامی یەک خێزان بوون کە لە ئۆتۆمبێلێکی کرێدا بوون، کاتێک مارەکە هێرشی کردە سەر شۆفێری ئۆتۆمبێلکە وایکرد شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەست دەربچێت و خۆی بکێشێت بە کۆنکرێتێکدا، ئەمەش بووە هۆی ڕووداوەکە.

ڕووداوەکە لەسەر رێگای کشتوکاڵی پارێزگای کفر شێخ ڕوویدا، دوای ئەوەی هاوپیشەیەکەی شۆفێرەکە پێشنیاری بۆکرد مارێکی کوبرای بۆ بهێنێت بە مەبەستی جادوگەری شۆفێرەکەش مارەکەی لە کارتۆنێکدا لەبەشی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە دانا، مارەکە توانی بە خشان لە کارتۆنەکە بێتە دەرەوە و لەژێر فەرشی ئۆتۆمبێلەکە تا لای بەنزینەکە بڕوات و لەناکاو هێرشی کردە سەر شۆفێرەکە، بەمەش شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە کۆنکرێت و ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا، لەئەنجامدا پێنچ کەس مردن.

أفعى كوبرا داخل ميكروباص تهاجم السائق وتتسبب بمقتل 5 أشخاص بمصر - المواطن

أفعى كوبرا داخل ميكروباص تهاجم السائق وتتسبب بمقتل 5 أشخاص بمصر - المواطن

خێزانی قوربانیان لەکاتی لێکۆڵینەوەدا وتیان ئەمە ڕووداوێک نییە دابخرێت و بڵێنن قەزار و قەدەر، شۆفێرەکە هاوبەشە لەم تاوانەدا ئەگەر نەمردایە سزادەدرا، چونکە مەترسی ژەهری ماری کوبرای دەزانی، کەسوکاری قوربانیان ئەو کەسەش تۆمەتبار دەکەن کە مارەکەی بە شۆفێرەکە داوە، داواکاری گشتی میسر فەرمانی دەکردووە بە بانگکردنی ئەو هاوکارە بۆ لێکۆڵینەوە، هەروەها بڕیاریدا بە گوێگرتن لە شایەتحاڵەکانی سەر ڕێگا کە مارەکەیان گوشت بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکاری ڕووداوەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا