پەیوەندی نێوان لەدایک بوونی پێشوەختە و ئاستی زیرەکی

پۆڵەتیک پرێس

لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریدەخەن پەیوەندی لەنێوان لەدایک بوونی منداڵی پێشوەختە و ئاستی زیرەکی منداڵدا هەیە.

بەپێێ لێکۆڵینەوەکان ئەو منداڵانەی پێش کاتی خۆیان لەدایک دەبن یان کێشێکی زۆر کەمیان هەیە ئاستی زیرەکیان کەمترە بەراورد بەوانەی لەکاتی ئاسایی خۆیاندا لەدایک دەبن.

هەندێک لەو منداڵانەی پێش کاتی خۆیان لەدایک دەبن و کێشیان زۆر کەمە لەوانەیە توشی هەندێک کێشە ببنەوە وەک، کێشەکانی سی و سنگ یان کێشەکانی مێشک و خوێن بەربوونی مێشک.

پسپۆڕانی بواری منداڵان دەڵێت: هەلێک هەیە بۆ ڕزگارکردنی ئەو منداڵانە، ئەویش دەست تێوەردانی پێشوەختەی دۆخەکە و وەرگرتنی ڕێنمای تەندروستیە تا منداڵەکە بەشێوەیەکی ئاسایی و تەندروست لەدایک بێت و توشی هیچ کێشەیەک نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا