بەوێنە..ژنێک لەتەمەنی 100 ساڵیدا پێشانگای وێنەکێشان دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ماڵپەڕی “دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی ژنێک پێشانگای هونەری خۆی لەگەڵ ئاهەنگی لەدایکبوونی سەد ساڵەی کردەوە، دوای ئەوەی لە تەمەنی 87 ساڵیەوە دەستی کردووە بە وێنەکێشان، “نادا ڕۆدان” لە جەنگی جیهانی دووەم و شەڕی بۆسنی ڕزگاری بووە و وەک بەرگدوورو کاریکردووە تا دواجار لە تەمەنی 85ساڵیدا خانەنشین بوو.

السيدة فى معرضها الفنى

ڕۆدان دوای وازهێنان لە کارەکەی درکی پێکرد هێشتا بۆ پڕکردنەوەی کاتەکانی پێویستی بە کارێکە، بۆیە بڕیاریدا خۆی فێری وێنەکێشان بکات، دوای زیاتر لە 10 ساڵ وتی کاتێک وێنەدەکێشێت هەست بە ئاسوودەی دەکات و بۆی دەردەکەوێت ڕۆژەکانی زۆر کورتن، وەک لە ڕاپۆرتەکەدا باسکراوە”ڕۆتینی ڕۆژانەی ئەوەیە بەیانیان بۆماوەی سێ کاتژمێر و پاشنیوەڕۆش بۆماوەی دوو کاتژمێر سەرقاڵی وێنەکێشان دەبێت”.

رسمة السيدة

ڕۆدان وتی:”نازانم بێزاری و خەمۆکی مانای چییە، چونکە هەمیشە شتێک دەدۆزمەوە بۆئەوەی بیکەم”، ڕۆدان زیاتر حەزی لە وێنەکیشانی سروشتە و ڕەنگی ئەکریلیک بەکاردەهێنێت چونکە بۆنی نییە، هەروەها زۆر شانازی دەکات کە هەموو خێزان، هاوڕێ و دراوسێکانی ئامادەی پێشانگاکەی بوون، دوای کردنەوەی پێشانگاکەی لەمانگی حوزەیراندا لە سارایڤۆساز، بۆماوەی مانگێک پشووی وەرگرت چوو بۆ کەنار دەریای ئەدریاتیک و پاشان گەشتیکرد بۆلای کچەکەی لە ئەڵمانیا، ئەو دایکی دوو منداڵە و چوار نەوەی هەیە.

السيدة اثناء الرسم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا