کازمی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی داعش دەکات بۆسەر دیالە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکرد بەپەلە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی دیالە بکرێت کە بەهۆیەوە 11 سەربازی عێراقی بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ هەینی مستەفا کازمی جەختی لەوەکردەوە، “پێویستە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرفراوان لەو ناوچانە بەڕێوەبچن کە جموجوڵی ڕێکخراوی چەکداری داعشیان تێدایە”.

وتیشی: پێویستە بەخێرایی ئەو کەسانەی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەن و لە هەر کوێیەک بن دەستگیربکرێن، چونکە ئەم کارە ترسنۆکانانە هێزە چەکدارەکانمان سوورتر دەکات لەسەر ڕاوەدوونانی چەکدارانی داعش و لەناوبردنیان.

ئەمڕۆ هەینی لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر پارێزگای دیالە، 11 سەربازی عێراقی لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا لە پارێزگاکە کوژران کە لەنێویاندا بەرپرسێک هەبوو بەپلەی ملازمی یەکەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا