پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێت تا ئێستا ناوى هیچ كاندیدێك له‌لایه‌ن پارتییه‌وه نه‌نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، دواى كۆتایى چله‌ى دكتۆر فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى كۆچكردووه هه‌ولێر، پارێزگارى نوێ دیارى ده‌كرێت.
عه‌لى ره‌شید، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”تا ئێستا له‌لایه‌ن پارتییه‌وه هیچ ناوێك نه‌دراوه به ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌پێى یاساش ئێستا ئه‌و پۆسته به‌تاڵ نیه، چونكه له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆوه ده‌سه‌ڵاتى پارێزگار دراوه‌ته جێگرى پارێزگار.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر وتیشى: “هه‌مووى ماوه‌یه‌كى كورته دكتۆر فرسه‌ت كۆچى دوایى كردووه و هێشتا چله‌ى نه‌ڕۆشتووه، بۆیه زووه باس له جێگره‌وه و كاندید بكه‌ین، دواى كۆتایى هاتنى چله‌ى دكتۆر فرسه‌ت ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه”.
عه‌لى ره‌شید باسى له‌وه‌شكرد، مه‌كته‌بى سیاسى پارتى بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنى كاندیدێك بۆ پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ده‌ن، دواى ئه‌وه‌ى پارتى كاندیدى خۆى دیارى كرد، ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌پێى یاسا راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ى هه‌ركه‌سێكى دیكه مه‌رجه‌كانى كاندیدى پارێزگارى تێدابێت، له ده‌ره‌وه‌ى پارتى سى ڤى خۆى بنێرێت بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌ڵام له‌ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگا هه‌ر ده‌بێت فراكسیۆنى پارتى پشتیوانى له‌و كاندیده‌بكات ئه‌گینا نابێته پارێزگار، به‌و پێه‌ى فراكسیۆنى پارتى زۆرینه‌یه.
رۆژى 18/11/2020 دكتۆر فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی توركیا كۆچى دوایى كرد.