جێگرەکەی بەغدادی زانیاری نەبیستراو لەسەر توانا داراییەکانی داعش دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سامی جاسم جەبوری ناسراو بە حاجی حامد، جێگری ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی پێشووی رێکخراوی چەکداری داعش زانیاری نەبیستراو لەسەر پەیوەندییە داراییەکانی داعش و قەبارەی داهاتەکانیان لە عێراق و سوریا دەخاتەڕوو، دەشڵێت: نرخی ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو دەگاتە 30 هەزار دۆلار.

رۆژنامەی (قەزاء) لە دوایین ژمارەیدا کۆمەڵێک دانپیانانی حاجی حامدی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەتەنیا داهاتە نەوتییەکانی داعش لە ساڵێکدا یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، رێکخراوی داعش مانگانە 500 هەزار دۆلاری لە خاوەنی دوکانەکانی موسڵ دەستکەوتووە و دواتر ئەو بڕە بووەتە دووهێندە.

وتیشی: گەنجینەی داعش 250 ملیۆن دۆلار و سێ هەزار کیلۆگرام زێڕی تێدایە کە لە ماڵی چەند ئەندامێکی ڕێکخراوەکە حەشاردراون، زۆربەی ئەو داهاتانە بەهۆی نەوتەوە دەست داعش کەوتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا