سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە بە دەنگی زۆرینە رۆبێرتا میتسولا، پەرلەمانتاری ماڵتایی لە پەرلەمانی ئەوروپا، وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان لەجێی دەیڤد ساسولی هەڵبژێردرا.

لە خولی یەکەمی ڕاپرسییەکە میتسولا بە دەنگی زۆرینە وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا، بەمەش بووە سێیەم ژن لەدوای سیمۆن فیل لە ساڵانی 1979-1982 و نیکۆل فۆنتین لە ساڵانی 1999-2002، کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەوروپا بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر دەیڤد ساسۆلی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەوروپای دەکرد، کە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا