ڕوسیا ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ منداڵان بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەلیکساندەر بوتینکۆ سەرۆکی بەشی توێژینەوە کیمیاییەکانی ناوەندی گامالیا ڕایگەیاند، ڤاکسینی سپۆتنیک-V، بە دوو شێواز بەرهەمدەهێنرێت کە یەکێکیان تایبەتە بە منداڵان.

پڕۆفیسۆرەکە ئاماژەی بەوەکرد، ڤاکسینی سپۆتنیک-V دژە کۆرۆنا، لەدوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە لەسەر خۆبەخشان، لەسەر دوو ئاست بەرهەمدەهێنرێت کە یەکێکیان تایبەتە بە منداڵان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڤاکسینەکە لەسەر چەند ڕەگەز و تەمەنێکی جیاواز تاقیبکرێتەوە، دواتر کە سەرکەوتنی تەواوەتی بەدەستهێنا بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ڤاکسینەکە تەنیا بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە تەمەنیان لەسەروو ١٨ ساڵەوەیە، بەڵام لە قۆناغی کۆتاییدا ڤاکسینی منداڵانیش بەردەست دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕوسیا یەکەم دەوڵەت بوو کە لەمساڵدا بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای تۆمارکرد و ناوەندی گامالیاش لەڕێی پاڵپشتی کردنی داراییەوە پەرەی بەو ڤاکسینە دا و لەژێر ناوی سپۆتنیک-V بۆ جیهانی ئاشکراکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا