بڕی زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی چەند بەنداوێك تەرخان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، بڕی 1,250,250,000 یەك ملیار و دوو سەد و پەنجا ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار دینار تەرخانكرا بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی( 11) بەنداو لە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، لە چوار چێوەی گرنگیدان بە تەواو كردن و نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكان و پڕۆژە ئاودێریەكان و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، بڕی 1,250,250,000 یەك ملیار و دوو سەد و پەنجا ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار دینار تەرخانكرا بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی( 11) بەنداو لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ بەنداوەكان بریتین لە بەنداوی ( شیوە سوور ، هەشەزینێ ، چەمی سمۆرە )لە پارێزگای سلێمانی ، وە (بەنداوی كەشكان ، بەنداوی بێدۆهێ) لە پارێزگای دهۆك، بەنداوی (هاڕاوە ، قادركەرەم ئاوە سپی) لە ئیدارەی گەرمیان و بەنداوی (دێگڵە) لە پارێزگای هەولێر .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا