دیداری یەكێتی لە هەولێر ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی لە شاری دهۆك و كەركوك ئەنجامدرا، بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە، كۆنفرانسی ئامادەكاری دیداری یەكێتی لە شاری هەولێر بە بەشداری سەرجەم ئۆرگانە حزبییەكان و خەڵكی پسپۆڕو شارەزای سەربەخۆ بەڕێوەبچێت.

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: كاتژمێر 10ی بەیانی پێنچ شەممە 31-3-2022، لەهۆڵی مەڵبەندی هەولێر دیداری یەكێتی بۆ ئەوزۆنە ئەنجام دەدرێت.

لەلایەكی دیكەوە مەحمود خۆشناو وتەبێژی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی دیداری یەكێتی لەلایەن مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، لە سنووری پارێزگای هەولێر هاوشێوەی پارێزگاكانی تر، ئامادەكارییەكان دەستی پێكردووە، بۆ ئەمەش بڕیارە رۆژی پێنج شەممە 31-3- 2022 كۆنفراسی ئامادەكاری دیداری یەكێتی لەهەولێر بەڕێوەبچێت.

وتیشی: لەودیدارەدا سەرجەم چین و توێژەكان ئەوانەی سەربە ئۆرگانە جیاجیاكانی یەكێتی یان لەدەرەوەی یەكێتین بەشداری دەكەن، لەرێگای لیژنە تایبەتەكانەوە سەرنج و تێبینییەكانیان كۆكراونەتەوە، تاكو دوای گفتوگۆكردن پێشكەش بەسەر پەرشتیارانی دیدارەكە بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا