پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی سێ هه‌زارو 500 دۆلاری ئه‌مریكیان ده‌ستگیركردووه.
هۆگرعه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی دۆلار ده‌ستگیركراون بۆ پۆله‌تیك پرێس وتی:”به‌شی پۆلیسی به‌دواداچون دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی (م.ی.ع)و (ح.ی.ع)ده‌ستگیركرد، كه بڕی (3500) دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان ساخته‌كردبوو و ده‌یانویست له بازاڕ به‌شێوه‌ی (50 دۆلاری) ساغی بكه‌نه‌وه”.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر وتیشی:”تۆمه‌تباران دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا و به پێی مادده (281) له یاسای سزادان ئێستا ڕاگیراون و ڕووبه‌ڕووی یاساده‌كرێنه‌وه”.