داعش ژمارەیەک سەربازی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەکاتە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بۆسەیەکی رێکخراوی چەکداری داعش لە سوریا 24 سەربازی هێزەکانی سەربە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد و “میلیشیاکان” کوژران و بریندار بوون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، چەکدارانی داعش لە بۆسەیەکدا لە دۆڵی حومس و دێرەزوور لەو ناوچانەی دەکەونە دەوروبەری پاڵاوتگەی نەوتی T3 و T2، نۆ ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریا و فەیلەقی پێنج و میلیشیاکانی دیکەی سوریایان کوشت.

هاوکات، لەو بۆسەیەدا 15 سەربازی دیکەی سەربە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بریندار بوون.

رۆژی یەکشەممە روانگەی سوری رایگەیاند، کاروانێک کەرەستەی سەربازی گەیشتووەتە دەست هێزەکانی حکومەتی سوریا لە دۆڵی حومس، کە تیایدا چەندین چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازی هەبوون، جگە لەوانەش، کاروانەکە دەیان سەربازی لەخۆگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا