دابەشکردنی بەنزین لە کەرکوک ڕاگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتیەکانی کەرکوک بڵاویکردەوە، دابەشکردنی بەنزین لەسەرجەم وێستگەکان بەهۆی دروستبوونی کێشەی تەکنیکییەوە ڕاگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک ڕایگەیاند، سەرجەم شۆفێرانی شاری کەرکوک ئاگاداردەکەنەوە، بەهۆی کێشەی ئەلیکترۆنی لە دابەشکردنی بەنزین لە وێستگەکاندا سیستمەکەیان لەکارکەوتووە و دابەشکردنی بەنزین ڕاگیراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستدا هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە خراونەتەگەڕ و تاکاتی چارەسەرکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیەکە ڕاگیراوە.

لەکاتێکدا، لە کەرکوک بەپێی کۆبۆن و سیستمی کۆد بەنزین بەسەر شۆفێراندا دابەشدەکرێت و نرخی هەر لیترێکیش 450 دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا