نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بەڕێکەوت.

لەسەر بانگهێشتی فەرمی شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات، ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی بەرەو ئەبوزەبی بەڕێکەوت.

لایخۆیەوە سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەی نێوان دوو سەرۆکەکە، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێم لەگەڵ ئیمارات تاوتوێ دەکرێت و هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەخرێنەڕوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆتایی مانگی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن سەرۆکی ئیماراتەوە بانگهێشتنامەی پێگەیشت تا سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا