داهاتی پارێزگای سلێمانی زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێریکردن و رێکخستنی داهاتەکان، داهاتی پارێزگای سلێمانینزیکەی 4 ملیار دینار بەراورد بە هەفتەی پێشووتر زیادیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێریکردن و رێکخستنی داهاتەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین رایگەیاند، داهاتی هەفتەی رابردووی ئەو ناوچانە لە رۆژی 24-2-2024 تاکو 1-3-2024، 20 ملیار و 462 ملیۆن و 906 هەزار دینار بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شەفافیەت، %94ـی ئەو داهاتانە کە دەکاتە 19 ملیار و 282 ملیۆن و 980 هەزار نەختینەیە و ملیارێک و 179 ملیۆن و 925 هەزار، واتە %6 بەشێوەی چەکە و مقاسە سفرە.

بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری پارێزگای سلێمانی بەرێژەی %28 کە دەکاتە زیاتر لە 4 ملیار دینار زیادیکردووە.

ئەو داهاتانە لە گەنجینەکانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕینە و 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا