پۆلیسی هەولێر چوار كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، چوار كەسیان بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی ئەو چوار تۆمەتبارەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، تۆمەتبارەكان لە دوو ئافرەت و دوو پیاو پێكهاتوون.

وتی: تۆمەتبارەكان لە گەڕەكی باداوای شاری هەولێر دەستگیركراون و تەمەنیان لە نێوان 53 بۆ 50 ساڵیدان.

ئاماژەی بەوەشدا، وێڕای دەستبەسەرداگرتنی بڕێك لە ماددەی هۆشبەری كریستاڵ، حەشیش و حەپی هۆشبەر، دەستیش بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی دیكەدا گیراوە.

وتیشی: ئەوانەی دەستگیركراون، هەم بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و هەمیش بازرگانی بەو ماددانەوە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا