ترەمپ جارێکی دیکە دەچێتەوە ململانێی هەڵبژاردنەکان؟

پۆڵەتیک پرێس

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی جددی بیر لەوەدەکاتەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 هەڵبژێرێتەوە.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی لەبارەی پرسیاری ئەوەی ئایا جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید دەکات؟ دۆناڵد ترەمپ وتی: ئەم بابەتە هێشتا زۆر دوورە بەڵام جدیتر بیریلێدەکەمەوە.

مانگی ئاداری ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لەدوای هەڵبژاردنی کۆنگرێس کە لەساڵی 2022 بەڕێوەدەچێت، بڕیاری کۆتایی لەبارەی دووبارە خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا