لە کەرکوک ژمارەیەک تیرۆریست دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند،شانەیەکی تیرۆریستیان لە کەرکوک دەستگیر کردووە پێش جێبەجەکردنی پیلانێک.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-12-2021 لە بەیاننامەیەکدا وه‌زاره‌تى به‌رگری عێراق ڕایگەیاند “ده‌زگای هه‌واڵگری ‏و هێزه ‌ئه‌منییه‌كان چوار تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ پیلانیان داناوە بۆ هێرشکردنە سەر ‏بەندیخانەی تەفسیرات لە شاری کەرکوك”.‏

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، تاوانبارەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە بە وردی چاودێری بەندینخانەکەو دەورەبەریان کردووە تاوەکو توانیویانە زانیاری تەواو کۆبکەنەوە، دواتر هێرش بکەنە سەری، جگە لەمانە هاوکاری چەکدارانی داعشیان کردووە بۆ ئەوەی لەدەست هێزە ئەمنیەکان هەڵبێن.

 

May be an image of 1 person
May be an image of 1 person
May be an image of 1 person and standing
May be an image of 1 person

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا