شەفافیەت: داهاتی هەفتەی پێشووی سلێمانی زیاتر لە دوو ملیار بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێگەی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی هەفتەی پێشووی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین زیاتر بووە لە دوو ملیار دینار؛ بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهاتی ئەو پارێزگایە 16 ملیار کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوە داهاتەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ئاشکرایکرد، داهاتی هەفتەی پێشوو لە رۆژی 17-2-2024 تاکو 23-2-2024 بریتیبووە لە 2 ملیار و 130 ملیۆن و 129 هەزار دینار.

بەگوێرەی داتاکانی شەفافیەت، لەو بڕە پارەیە 1 ملیار و 873 ملیۆن و 591 هەزار دینار واتە %88ـی کۆی گشتیی داهاتەکان بەشێوەی نەختینەیە و %12 واتە 292 ملیۆن و 754 هەزار بەشێوەی چەکە و مقاسە سفرە.

بەراورد بە هەفتەی رابردوو، داهاتی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین 16 ملیار و 220 ملیۆن و 686 هەزار دینار کەمیکردووە.

ئەو داهاتانە لە گەنجینەکانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕینە و 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا