شاندێكی باڵای یونامی بەدواداچوون بۆ گرفتەكانی ئیدارەی گەرمیان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی باڵای یونامی بە سەرۆكایەتی لێپرسراوی نووسینگەی هەرێمیی كوردستانی یونامی لە هەولێر، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبونی جێگری سەرپەرشتیار و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانگەكان، سەبارەت بە ئەنجامدانی كار و پرۆژەی رێكخراوەكان لەگەڵیدا كۆبوەوە.

لە كۆبوەنەوەكەدا باس لە گرنگی رۆڵ و پێگەی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان كرا بۆ خزمەتكردن لە ناوچە جیاجیاكاندا و دواتر تیشكخرایەسەر كێشەو گرفتەكانی سێكتەری ئاو و كشتوكاڵ لەسنورەكە، لەو روەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندارەكان، راپۆرتی تایبەتیان پێشكەش بە شاندەكەی یونامی كرد و گفتوگۆی پێویست لەنێوان هەردوولا كرا.

هەریەكە لە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی كشتوكاڵ و وەبەرهێنان و بەڕێوەبەری پلاندانانی ئیدارەی گەرمیان و ئاودێری و ئاوی دەوربەری گەرمیان و ئاوی كەلار و كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی ئیدارەی گەرمیان ئامادەی كۆبونەوەكە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا