وەزیری نەوتی عێراق: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێدەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند،  ساڵی 2027 بەرهەم هێنانی نەوت دەگاتە  8 ملیۆن بەرمیل  ڕۆژێکدا.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت وتیشی، عێراق کار دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و پرۆژەی گەورەمان هەیە لە ساڵی 2027دا، بەرهەمهێنانی نەوت دەگاتە 8 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لە تەواوی کێڵگە نەوتیەکان پرۆژەکانیان جێبەجێ دەکەن بە تایبەت، لە پارێزگای بەسڕە، پابەند دەبن بە بڕیارەکانی ئۆپیکەوە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت.

سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم جەختی لەوە کردەوە، سەرجەم بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ دەکەن.

وتیشی ئێمە باوەڕمان بە عێراقی فیدراڵ و هەرەوها دەسەڵاتی هەرێم و پارێزگاکان بەڕێوەبردنەکانیان هەیە، بەڵام بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ بۆ ئەوەیە بەڕێوەبردن ستاندارد بێت لەسەرتاسەری وڵاتدا، هەر بۆیە هەموو ئامرازێکی یاسایی و شەرعی کە حکومەتی فیدراڵ بە دەستیەوە بێت بەکاری دەهێنین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا