لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 107هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی یەکەتی هاوردەکاران و هەناردەکارانی هەرێم ڕایگەیاندا، لەم ساڵدا زیاتر لە 107 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردەو هەناردەکارانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2021دا، زیاتر لە 107هەزارو 159 ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە، مەرزی حاجی ئۆمەران بەراورد بە مەرزەکانیتر زۆرترین هاوردەی ئۆتۆمبێلی لێوە کراوە کە بە ڕێژەی لە %50بووە.

بەپێی ئامارەكان، 186 مۆڵەت بۆ هاوردەكردنى 20 هەزار و 639 ئۆتۆمبێل لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل، و 424 مۆڵەت بۆ هاوردەكردنی 52 هەزار 367 ئۆتۆمبێل دەركراون.

هاوکات، 209 مۆڵەت لە مەرزی باشماخەوە دەرچووە بۆ هاوردەكردنی 22 هەزار و 310 ئۆتۆمبێل، لە مەرزی پەروێزخانیشەوە 102 مۆڵەت دەركراوە بۆ هاوردەكردنی 11 هەزار و 842 ئۆتۆمبێل.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا