لیژنەی دارایی پەرلەمان سەردانی ئیبراهیم خەلیلیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی بەدواداچون بۆ كاری دەروازەی سنوورییەكان ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان سەردانی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیلیان كردو دوای سەردانی تەواوی خاڵە سنورییەكانیش راپۆرتێك ئامادە دەكەن.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابورویی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەئامانجی پێدانی پێشنیارو سەرنج و تێبینی بۆ دەربازبوونی قەیرانی دارایی و ئەو دۆخە چەقبەستوەی هەرێم تێیكەوتووە، سەردانی دەروازە سنوریەكانیان دەستپێكردوە، تا لەو رێگەیەوە چارەسەرێك بۆ ئەو گرفتانە بدۆزنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە مانگێكە زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان لەسەر دۆخی دارایی هەرێم ئەنجامداوە، ئەمرۆش سەردانی ئیبراهیم خەلیلیان كردو بڕیاریانداوە سەردانی سەرجەم خاڵە سنوریەكانی دیكەش بكەن.

ئەو سەردانە دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا زۆرترین رەخنەو ناڕەزایی لەسەر شێوازی كاركردنی خاڵە سنورییەكان هەبوو، بەشێك لە پەرلەمانتاران باسیان لەوە دەكرد لە خاڵە سنورییەكاندا چەندین كاری نایاسایی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا