پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، قەبارەی ئەو گەندەڵی و قاچاخچێتییەی لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل دەكرێت دوو هێندەی ئەو قەبارەیەیە كە لە مەرزەكانی دیكەهەیە.
عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هەموو خاڵە سنورییەكان وەكو یەك گەندەڵی و قۆرخكاری و قاچاخچێتی و كۆمپانیاكاری تێداهەیە.
ئەو پەرلەمانتارە وتی: مەرزی ئیبراهیم خەلیل كە مەرزێكی زۆر گەورەیە قەبارەی چاقاخچێتی و گەندەڵی تێیدا دوو هێندەی ئەو گەندەڵی و قاچاخچێتییەیە كە لە حاجی ئۆمەران یان باشماخ هەیە.
باسی لەوەشكرد، هەریەكە لە مەرزەكان كێشە و گیرو گرفتی گەندەڵی و قاچاخچێتی هەیە هەر یەكە و بە جۆرێك و بە دیزاینێك.
روونیشیكردەوە، لە بواری گومرگدا بەهۆی قاچاخچێتیی كەسانی دەسەڵاتدارەوە پارەیەكی زۆر گەورە بۆ خەزێنەی گشتی ناگەڕێتەوە كە بە پێی خەمڵاندنەكان ساڵانە نزیك دەبێتەوە لە دوو ملیار دۆلار.