لە ئیجە بەلەمێكی دیكە نقووم بوو و ژمارەیەك كۆچەربەر گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە، ژمارەی قوربانیانی بەلەمە نقومبووەکەی یۆنان بۆ 16 کەس بەرزبووەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ژمارەی ئەو قوربانیانەی کە لە بەلەمەدا بوون لە دورگەی بارۆسی یۆنان بەرزبووەوە بۆ 16 کەس منداڵیشیان تێدایە، ئاماژەی بەوەشدا، گەڕان بەدوای تەرمەکان بەردەوامە لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی یۆنان،

ڕوونیشیان کردۆتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر بەلەمەکە بوون 80کەس بوون، ئەو تەرمانەش کە دۆزراونەتەوە، 12یان پیاون، سێ ژن و منداڵێكیشیان تێدایە.

لە ماوەی مانگێکدا، ئەمە بۆ جاری سێیەمە بەلەمی کۆچبەران نقوم بێت، ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر ببێتە قوربانی جاری یەکەم لە نۆکەندی ئینگلیز، لە ماوەی مانگێکیشدا دوو بەلەم لە دورگەکانی یۆنان نقوم بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا