ئاگر لە پەرلەمانی کوردستان کەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، ئاگر لە بەشێکی بینای پەرلەمانی کوردستان کەوتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشێک لە پەرلەمانتاران رایانگەیاند، ئاگر لە چێشتخانەی پەرلەمانی کوردستان کەوتووەتەوە و دوای ماوەیەک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

دەشڵێن: بەشێک لە پەرلەمانتاران هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشتووە و توشی تەنگەنەفەسی بوون.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ دزەکردنی غاز لە چێشتخانەی بینای پەرلەمانی کوردستان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک