لە عێراق دادگایەك تایبەت بە سكاڵای سەر رۆژنامەنووسان دادەمەزرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە سەرۆكایەتی دادوەر فایەق زێدان كۆبوەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد، لەوانەی پێكهێنانی دادگایەك بۆ گوێگرتن لە سكاڵاكانی رۆژنامەنوسان، كە پێشتر لەلایەن ندیكای رۆژنامەنوسانەوە داواكرابو.

رۆژی یەك شەممە 25_9_2022، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند: لەسەر داوای سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق، بە كۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیار دراوە لەناو دادگاكانی تێهەڵچوونەوە لە شارەكانی عێراق دادگایەكی تایبەت بە پێداچوونەوە بەو سكاڵایانە دروست بكرێت كە لەسەر رۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێن.

ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت كە سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری كردبوو دادگایەكی تایبەت یان لیژنەیەكی دادوەری سەرپەرشتی و بەدواداچوون بۆ ئەو سكاڵایانە بكات كە لەسەر رۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا