“سوریای دیموكرات” سەدان خێزانی چەكدارانی داعش ئازاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
دەسەڵاتدارانی سوپای سوریای دیموكرات لەرۆژئاوای كوردستان سەدان خێزانی سوریایان لەیەكێك لەگەورەترین كامپەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئازاد كرد، كە دەیان هەزار ژن و منداڵن، بەشێكی زۆریان خێزانی چەكدارانی داعش بوون.

ئازادكردنی 120 خێزان دوای مانگێك دێت لەرێگەدان بەرۆشتنی 25 هەزار كەسی سوری لەكامپی ئەلهول، ئەوەش بۆ كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر كەمپەكە.

ئازادكردنەكەی خێزانەكانی لەم جارەشدا بەرێگەدانی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات بووە، ئەوەش دوای رێككەوتن لەگەڵ چەند هۆزێكی عەرەبی لەباكووری سوریا.

كەمپی ئەلهۆل، یەكێكە لەگەورەترین كەمپەكانی ئاوارەكانی سوریاو ژمارەیەكی زۆر لەخێزانی چەكدارانی داعشی تێدایەو جگە لەوەش 30 هەزار عێراقی تێدایە، كە زۆرینەیان منداڵن‌و 10 هەزار خێزانی بیانیشی لێیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا