رووسیا 20 دیپلۆماتكاری ئەڵمانی دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەك كاردانەوەیەك لە بەرامبەر دەركردنی تیمەدیپلۆماسییەكانی رووسیا لە ئەڵمانیا، رووسیا 20 دیپلۆماتكاری ئەڵمانی لە وڵاتەكەی دەردەكات.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، لەبەرامبەر دەركردنی نێردە و تیمە دیپلۆماسییەكانی رووسیا لە ئەڵمانیا، مۆسكۆ 20 دیپلۆماتكاری ئەڵمانی لە مۆسكۆ دەركرد.

لە 24ی شوباتی 2022، بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆكی رووسیا هێرشكرایەسەر خاكی ئۆكرانیا و بەهۆیەوە هەزاران كەس لە سەربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنەها ئۆكرانیش ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپی بوون، تا ئێستاش ئەو جەنگە بەردەوامە.

بەهۆی ئەو جەنگەوە، ئەڵمانیا پشتگیری راستەوخۆی ماددی و سەربازی ئۆكرانیای كردووە، لە پشتگیرییەكانیش بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا