شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە دیالە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگری بۆ تاوتوێکردنی چوار دۆسیەی گرنگ، لەپێش هەمووشیان داعش گەیشتووەتە بەعقوبە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، “شاندێکی باڵای ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگری بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی، بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرە دیدارێک لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکانی سوپا و هێزەکانی پۆلیس گەیشتووەتە بەعقوبە”.

ئەوەشی وت: گرنگترین دۆسیە کە تاوتوێ کراوە شانە نوستووەکانی داعش و ئەو مەترسیانە بوون کە ئەو رێکخراوە چەکدارییە لەو ناوچانە دروستی دەکات کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە.

هاوکات، لەو کۆبوونەوانەدا چەندین بڕیاری گرنگ درا بۆ پتەوکردنی لایەنی ئەمنی دیالە و میکانیزمی بڵاوبوونەوەی ئەمنی و بەهێزکردنی سەقامگیری ناوخۆیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا