ناتۆ بەردەوام بوونی لەسەر هاوكاریكردنی ئۆكرانیا دووپاتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا، ناتۆ بە بڕی 158 ملیار دۆلار هاوكاری ئۆكرانیای كردووە و 69 ملیاریش تەنیا بۆ پاڵپشتی سەربازی بووە.

یێنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند، تاكو لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی نۆرد ستریم نەگاتە كۆتایی، هیچ لایەنێك تۆمەتبارناكەن.

ستۆڵتنبێرگ هەروەها وتی: دەبێت لە پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا بەردەوامبین، هاوپەیمانانی ناتۆ لە ماوەی ساڵێكدا لە رووی سەربازی و داراییەوە پاڵپشتی ئۆكرانیایان كردووە كە نزیكەی 158 ملیار دۆلار دەبێت، 69 ملیار دۆلار تەنیا بۆ هاوكاری سەربازی بووە، زۆر گرنگە بە زووترین كات ئاستی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی زیاد بكرێت، ئەو بابەتە ماوەیەكە لەلایەن هاوپەیمانانی ناتۆوە باسكراوە و ئێستاش لەسەر رێنوێنی رێكدەكەوین.

وتیشی: دەبێت جبەخانەكانمان پڕ بكەینەوە و لە هەمان كاتیش پاڵپشتی ئۆكرانیا بكەین، ئێستا هەموومان دەزانین هێرشكردنەسەر هێڵێ نۆرد ستریم و كارێكی تێكدەرانە بووە، بەڵام نەمانتوانیوە ئەنجامدەری هێرشەكە دەستنیشان بكەین، لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە بەردەوامە و باشتروایە بەرلەوەی لایەنێك تۆمەتباربكەین، چاوەڕوان بین تاوەكو لێكۆڵینەوەكان كۆتایی دێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا