پۆڵه‌تیك پرێس:
عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق، به‌چاره‌سه‌ری دۆخی خراپی ئابووریی ده‌زانێت.
عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراق، ده‌توانێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و ئه‌و كورتهێنانه بكات كه له بودجه‌ی عێراق دروستده‌بێت.
وه‌زیری دارایی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراقدا نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 145 هه‌زار جێگیر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌هاوسه‌نگی ده‌زانێت بۆ ئابووریی عێراق.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق دزه‌یپێكرا و بڵاوكرایه‌وه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر پلانی حكومه‌تی عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دروستبووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌نسور به‌عیجی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی هه‌ینی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ چاكسازیی ده‌یدات، به‌عیجی پێیوایه ئه‌و وێنه دزه‌پێكراوه‌ی بودجه‌ی 2021ـی عێراق “كاره‌ساتبار”ه بۆ وڵات، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی تێنه‌په‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی له‌په‌رله‌مان كرد به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا.