خالد شوانی و كونسوڵی كۆریای باشوور پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خالد شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدراڵ، پێشوازیكرد لە چۆكی جۆنگ كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری هەرێم كورتە باسێكی دۆخی ناوچەكە و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی بۆ شاندی میوان خستە ڕوو، هەروەك ئاماژەشی بەدوا پێشهاتەكانی پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراق و تێڕوانینی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراەوكان كرد .

كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور، بەبایەخەوە سەرنج و تێروانینەكانی خستە روو، بەوەی كە وڵاتەكەی لەگەڵ چارەسەر كردنی كێشەكانی عێراق دایەو هیوای خواست ناكۆكیەكانی نێوان لایەنەكان و پێكهێنانی حكومەت و رێككەوتن بەپێی دەستووری عێراقی كە تیایدا زامنی ماف و دەسكەوتی گشت پێكهاتەو لایەنەكانی عیراق بێت.

كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور ئاماژەی بە پەیوەندیەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرد لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و بەڵێنی بەردەوامیشی دا بە پتەوتر كردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا و خۆشحاڵیش بوو، بە بەردەوامی دانووستان لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا، بەپێی دەستوور و مامەڵەی دروست كە لە بەرژەوەندی نێوان هەرێم و بەغدا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا