لەسلێمانی ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ دژە تیرۆر و ئاسایش ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا هێزەکانی دژەتیرۆر و ئاسایش لە سلێمانی بە مەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوێک کە تۆمەتبارە بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، دوچاری ڕوبەڕووبونەوە بوون لەگەڵ داواکراوەکەدا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە گەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی، نزیك گۆڕەپانی یانەی وەرزشی ئاشتی هێزەكانی دژە تیرۆر و ئاسایش دوای ئەوەی زانیاریان پێگەشتووە، ویستوویانە تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و ئەویش بەچەكەوە رووبەڕوویان بووەتەوە.

دوای رووبەڕووبوونەوەكە تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە و باس لەوەش دەكرێت كەسێك لە هێزە ئەمنییەكان برینداركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا