بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گەیشتە نزمترین ئاست لە شەش هەفتەی رابردوودا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆلار بەردەوامە لە لەدەستدانی بەهاکەی لەبەرامبەر دیناری عێراقیدا و تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی، یەکسانە بە 159 هەزار و 250 دیناری عێراقی.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی تشرینی یەکەم، بۆ دووەمین جار لەمڕۆدا دۆلاری ئەمریکی رێژەیەکی زۆر لە بەهاکەی لەدەستدا.

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق، گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لە 6 هەفتەی رابردوودا.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە تا ئێستا، دۆلار نزیکەی 8 هەزارو 500 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک لە بەهاکەی کەمبووەتەوە. کە لەرۆژی شەممە و لەسەرەتای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 164 هەزارو 750 دینار.

دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەو رێژە زۆرە پاش کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی بانکی ناوەندیی عێراق و وەفدی باڵای ئەمریکا کە تایبەت بوو بە دۆلارو و حەواڵە دەرەکییەکان، دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە ئەبووزەبی پایتەختی ئیمارات رێکخرابوو، هەردوولا لەسەر دوو خاڵی گرنگ رێکەوتن کە ئەوانیش بریتیبوون لە؛ پارەدارکردنی پێنج بانکی عێراقی بە دۆلار لە بانکە ئوردونییەکان و عێراق و ئەمریکا رێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی حەواڵە رەتکراوەکانی نێوانیان بەو مەرجەی رەتکردنەوەکان پاڵپشتیکرابن بە بەڵگەی بەهێز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا