کەمپی هۆل لە پاشماوەکانی داعش پاکدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هاوکارییەکی زۆری سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان گەیشتووە بە هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەپێناو گەڕان بەدوای شانەکانی داعش لەناو کەمپی هۆل لە حەسەکە.

لە بەیاننامەکەی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤدا هاتووە، هێزێکی ئەمنی ناوخۆیی “ئاسایش” لە رۆژئاوای کوردستان و هێزە تایبەتەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر بەپاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە کەمپی هۆل پشکنینی ورد دەکەن بۆ دۆزینەوەی شانەکانی داعش.

ئەوەش هاتووە، ئەم شانانە بەشێوەیەکی گشتی رۆژانە هەڵدەستن بە کوشتار و پەنابەرانی عێراقی و سوری دەکەنە ئامانج.

لە 18ی ئەم مانگە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی هۆشداری لەبارەی مانەوەی کەمپی هۆلدا کە دەکەوێتە سنورەکانی عێراق و رۆژئاوای کوردستان و بە یەکێک لە بۆمبە تەوقیتکراو و مەترسیدارەکان بۆ عێراق و ناوچەکە لە قەڵەمیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا