سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە رێوشوێنەكانی حكومەت نیگەرانە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق نیگەرانی ئەو رێوشوێنانەیە كە حكومەت بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانی دارایی گرتویەتیەبەرو ئاماژە بەوە دەكات دەكرێت رێگەی تر بۆ چارەسەری كێشەكە بگیرێتەبەر.

هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاندووە، رێگاو سیناریۆی تر هەیە بۆ كەمكردنەوەی كەمیی بودجە لەبودجەی ساڵی داهاتودا، چونكە ئەوەی ئێستا هەیە كورتهێنان زۆرەو دەكرا حكومەت بەشێوەیەكی دیكە مامەڵەی لەگەڵ چارەسەری كێشەكە بكردایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەكرێت حكومەت لەرێگەی چاكسازی و گرتنەبەری رێوشێونی توند بۆ كۆكردنەوەی داهات بەشێك لەو كورتهێنانە پڕبكاتەوە.

باس لەوەش دەكات، عێراق ئێستا كار بۆ ئەوە دەكات هاوشێوەی پێشوو ئۆپیك رێگەی بدات بۆ هەناردەكردنی بڕێكی زیاتری نەوت، لەگەڵ ئەو هەوڵەشدا دەتوانێت كار بۆ كاراكردنی باج و گومرگ و سەرچاوەكانی دیكەی داهات بكات، بەو رێگایانەش دەتوانێت رێژەی كورتهێنان كەم بكاتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێستا بەهۆی كورتهێنانی داراییەوە، حكومەت سەرەڕای پەنابردن بۆ قەرزی ناوخۆیی هەروەها كار لەسەر بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەكات، بەجۆرێك لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا بەهای 100دۆلاری بەرامبەر بە 145 هەزار دینار جێگیركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا