پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كونسوڵی گشتی چین لە هەرێم ڕایگەیاند، لەسەرەتای ساڵی نوێوە، كونسوڵخانەی چین راستەوخۆ ڤیزای وڵاتەكەی دەدات بەهاوڵاتیانی هەرێم.
رۆژی پێنجشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ لیو جون، كونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كۆبوەوە.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە كولتوریی و ئابوورییەكان كرا، تێڕوانینی ستراتیژییانەی وڵاتی چین بۆ گەشەپێدانی ئابووریی و بازرگانیی و سەقامگیریی نێودەوڵەتیی خرانە ڕوو.
كونسوڵی گشتی چین دەستپێشخەریی ئەوەی بە پارێزگاری سلێمانی دا، كە لە ساڵی نوێوە ڤیزەی چین لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، دەدرێت.
ئاشكراشیكرد لەمەودوا هاوڵاتیان ناچارنابن بچنە بەغدا یاخود توركیا بۆ وەرگرتنی ڤیزای چین و دەتوانن لە هەولێر ڤیزاكە وەربگرن.