پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە 22ی ئادار، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی سەختەوە ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون.
ڕووداوەکە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ڕێگای گشتی کەرکوک-سلێمانی، لە ناوچەی کانی شەیتان ڕوویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
ئەو پێنج هاوڵاتییەی برینداربوون سەرجەمیان سەرنشینی یەک ئۆتۆمبێل بوون، کە سێ منداڵ و ژن و پیاوێک بوون.
ڕووداوەکەش بەهۆی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەوە ڕوویداوە، لەکاتێکدا کە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بەشێوەیەکی نایاسایی پێچیکردۆتەوە.