پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئیسرائیل پێنجەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ماوەی چوار ساڵدا بەڕێوە دەچێت، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكی پارتی لیكۆد دەڵێت، ئەگەر لە هەڵبژاردنەكەدا سەركەوتن بەدەستبهێنێت رێككەوتنی نێوان وڵاتەكەی و لوبنان هەڵدەوەشێنێتەوە.
رۆژی سێ شەممە دەنگدەرانی ئیسرائیل روو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن بۆ هەڵبژاردنی 120 ئەندامی كنێست.
ئەوەش لە كاتێكدایە لە ساڵی 2019 ەوە ئەوە پێنجەم هەڵبژاردنە لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و لە چوار هەڵبژاردنی رابردوودا هیچ هێزێك نەیتوانیوە زۆرینەی كورسییەكان بباتەوە، بە پێی راپرسییەكانیش، لەم هەڵبژاردنەدا بەرەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكی پارتی لیكۆد و ركابەرەكانیشی ناتوانن زۆرینە مسۆگەر بكەن و هەریەكەكەیان 60 كورسی كنێست بەدەستدەهێنێت.
لەوتەیەكیشدا ناتانیاهۆ هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی دیاریكردنی سنوری نێوان وڵاتەكەی و لوبنانی كرد، ئەگەر لە هەڵبژاردنەكەدا سەركەوتن بەدەستبهێنێت.