بكوژی هاوڵاتییەكەی سلێمانی دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندن ئەو تۆمەتبارەی‌ لەفولكەی‌ نالی‌ شاری‌ سلێمانی‌ هاوڵاتییەكی‌ كوشت دەستگیركرا.

لە راگەیەنراوی بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك لەفولكەی‌ نالی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بەفیشەك كوژرا، دەستبەجێ بكوژەكە لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ فریاكەوتنەوە دەستگیركرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، نیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ 2021/11/10، تۆمەتبارێك چووەتە سەر دوكانێك لەفولكەی‌ نالی‌ و بەدەمانچە كەسێكی لەدووكانێكدا كوشتووەو دواتر هەڵهاتووە، دوای‌ گەیشتنی‌ هێزەكانی‌ پۆلیس بۆ شوێنی‌ روداوەكە، توانراوە تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ فریاكەوتنەوە دەستگیربكرێت‌ و هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەی‌ كە تاوانەكەی‌ پێ ئەنجامدراوە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، “لەئێستادا تۆمەتبار (د، ك، غ) لەدایكبووی ١٩٨٣ بەبڕیاری‌ دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەراوە پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا