رەتکردنەوەی گرێبەست لەلایەن ئیسرائیلەوە نرخی نەوتی بەرزکردنەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەهۆی رەتکردنەوەی پێشنیازێکی حەماس بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (08-2-2024)، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 30 سەنت بەرزبوەوە و بە 79 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 26 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەفتەی رابردوو پێشنیازێکی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیل، ئەمریکا، قەتەڕ و میسڕەوە درا بە چەکدارانی حەماس لە کەرتی غەززە، لە وەڵامی پێشنیازەکەی ئەو وڵاتانەدا بزووتنەوەی حەماس کۆمەڵێک داواکاریی خستبووە پاڵ رێککەوتنەکە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە رەتکرانەوە.

بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دواین پێشنیازیی حەماسی بۆ ئاگربەست و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کەرتی غەززە رەتکردەوە، لەلایەکی دیکەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا شەوی رابردوو رایگەیاند کە هێشتا هیوا ماوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لەبارەی ئاگربەست.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە رۆژی پێنجشەممەدا (08-2-2024)، دابەزینی بەهای ئیندێکسی دۆلارە لە بۆرسەکانی جیهاندا کە بۆ 103.99 دۆلار دابەزی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا