پۆڵەتیک پرێس:
ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم دەرگای زانکۆکە گردبوونەتەوە و داوای دیاریکردنی چارەنووسی مووچەی مانگی 12 و گەڕاندنەوەی پلەبەرزکردنەوە دەکەن.
ژمارەیەک لەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان راگەیاند، “تا ئێستا دیار نییە چارەنووسی مووچەی مانگی 12 چی بەسەردێت و ئەو مووچەیەی وەرمانگرتووە مووچەی مانگی 11 بووە”.
وتیشیان: ئێمە وایدەبینین حکومەت بیەوێت مووچەی مانگی 12 دابەش نەکات و پاشەکەوتی بکات، گەر وابێت ئەوا بایکۆتی دەوام دەکەین.
پێشتریش ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دژی دواکەوتنی مووچە و بەرزنەکردنەوەی پلەکانیان بایکۆتی دەوامیان راگەیاندبوو.