راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 11_10_2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و جەختی كردەوە ئەركی حكومەتی فیدڕاڵە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، وەك شایستەی دارایی خۆیان دابین بكات و وابەستە نەكرێت بە ناكۆكیی و كێشە سیاسییەكان و پابەندییەكان و پێویستە بەیەك چاو سەیری سەرجەم مووچەخۆران بكرێت لە سەرتاسەری عێراقی فیدڕاڵ.

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی لە سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد بە بۆنەی گرێدانی كۆنگرەی پێنجەمینی یەكێتی، بە ئومێدی ئەوەی ئەم كۆنگرەیە، ببێتە مایەی برەودان بە دەرفەتی كاری هاوبەش و پێكەوەیی سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و یەكهەڵوێستی لەپێناو دابینكردن و پاراستنی ماف و دەسەڵات و شایستەكانی هەرێم لە بەغدا، لەپێش هەمووشیانەوە مووچە و بودجەی هەرێم.
لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، لەلایەن عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوون، دوا هەنگاو و بەرەوپێشچوونەكانی كاری وردبینكردنی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم خرایە ڕوو، كە ماوەی هەفتەیەكە دەست بەكار بوون. ئەم هەنگاوەش، دەستپێشخەری شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بوو بە سەرۆكایەتیی سەرۆك وەزیران لە دوا سەردانی بۆ بەغدا.

لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە هەماهەنگی وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا، كە سەرجەم زانیاریی پێویست خراوەتە بەر دەست لیژنە هاوبەشەكە، بەم جۆرەش ئەوەی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە جێبەجێ كراوە و ئیتر ئەركی حكومەتی فیدڕاڵە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، وەك شایستەی دارایی خۆیان دابین بكات و وابەستە نەكرێت بە ناكۆكیی و كێشە سیاسییەكان و پابەندییەكان و پێویستە بەیەك چاو سەیری سەرجەم مووچەخۆران بكرێت لە سەرتاسەری عێراقی فیدڕاڵ، بەو پێیەی هاووڵاتییانی عێراقی فیدڕاڵ بە هەرێمی كوردستانیشەوە، یەكسانن لەبەردەم یاساكان و نابێت جیاكاریی بكرێت لە پێدانی شایستەی مووچەخۆران لەژێر هیچ پاساو و بیانوویەكدا.

بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە بابەتی ڕێكار و هەوڵەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهان و دواپەرەسەندنەكانی ئەم بابەتە لە نێوان عێراق و توركیا و ئامادەكارییەكانی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان كە لەلایەن كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەكان بە وەكالەت، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێكدا خرایەڕوو، كە تێیدا ئاماژە بەوە كرا هەرێمی كوردستان لە دوای جێبەجێكردنی یاسای بودجە لە 25_6 ی ئەمساڵەوە، پابەندیی خۆی بە ڕادەستكردنی نەوتی ڕۆژانەی هەرێم بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كردووە بەو بڕە نەوتەی داوایان كردووە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی، بەبێ ئەوەی حكومەتی فیدراڵ خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوە خەرج بكات. ئەمەش نیازپاكیی هەرێم پیشان دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا