پۆڵەتیك پرێس
چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر گوندی بەشیر لەباشوری کەرکوک، هێرشەکەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی سوپا و حەشدی شەعبی بۆسەر پێگەکانی ئەو رێکخراوە لەباشوری کەرکوک چڕکراونەتەوە و چەند پێگەیەکی رێکخراوەکە کراونەتە ئامانج.
حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، شەوی رابردوو هێرشی داعش بۆسەر هێزەكانی سوپای عێراق ئەنجامدراوە بەبێ ئەوەی ژاماژە بەهیچ زیانێكرابێت، لەئەنجامدا و لەچەند شوێنێک شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا رویداوە.
ئەم هێرشەی داعش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی لیوای 16 و سوپای عێراق لەناحیەی “الملتقی” باشوری کەرکوک بووە كە ئۆپراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش ئەنجامداوە و ژمارەیەک کەرەستە و پێگەی رێکخراوەکە لەناوبراون.