لە بازاڕی دراو لە شاری هەولێر کەسێک کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر دەستڕێژی گوللە لە کەسێک کرا و گیانی لەدەستدا.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن، گەنجەکە ناوی دیدارە  تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە، دانیشتووی شارەی هەولێرە و فەرمانبەرە لە کۆمپانیای ‘دیناری عێراقی’ کە کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن.

تا ئێستا پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەکەوە هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا