شوێنی هەڵدانی درۆنەکان بۆ ماڵەکەی کازمی ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە، لە لایەن سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق درا .

لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، وردەکاری هێرشە شکستخواردووەکەی خستە ڕوو، وتی هەڵدانی موشەکەکان 12کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەغداوە دووربووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی لە لایەن چەند درۆنێکەوە لە کاتێکدا بووە، کە ویستویەتی ماڵەکەی خۆی بەجێبهێڵێت بەڵام، تەنها زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە بە هیچ شێوەیەک سەرۆک وەزیران زیانی پێنەگەیشتووە.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئاماژەی بەوەشدا، درۆنەکان لە نزیک کۆنسوڵخانەی ئەمریکیەوە نەفڕیون بۆ ئەوەی بە سیستمی کرام ڕوبەڕوویان نەبنەوە، هەروەها بە نزمی فڕیون و هێرسەکەیان ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا