بڕیار ڕەشید لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و پرسی مووچە زانیاری دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە2ی ئادار، بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی مووچەخۆران لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە، هەروەها لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێم و قەوارەی هەرێمیشە، بۆ هاوڵاتیان و حکومەتی هەرێمیش ئەو گرفتەی دە ساڵە هەیە، ئەم بڕیارە دەتوانێت چارەسەری بکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، تەنها بڕیارەکە گرنگ نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی بەخێرایی گرنگە، حکومەتی عێراق و هەرێم پێویستە لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێکبکەون، پێویستە حکومەتی هەرێم ئەمە بە دەرفەت و دەستکەوتێکی زۆر ئەرێنی بزانێت و بە بڕیارێکی دژی هەرێم نەزانێت، چونکە لە سایەی ئەم بڕیارە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابیندەکرێت، ئەو کاتە هاوڵاتیان ژیانێکی بەختەوەر و شایستە دەبەنەسەر، ئەوکاتە خۆشەویستیان بۆ حکومەت و نیشتیمان دەبێت.

ڕوونیکردەوە، پێویستە حکومەتی هەرێم بەزوترین کات وەفد ڕەوانەی حکومەتی عێراق بکات و کۆبوونەوە بکەن و لەسەر میکانیزمی جێجەجێکردنی بڕیارەکە ڕێکبکەون

لەبارەی بڕیاری دەرکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران لەماوەی مانگێکدا ئاشکرایکرد، ئەگەر لەماوەی مانگێکیشدا تەواو نەکرێت، نابێت ببێتە بیانویەک بۆ دابەشنەکردنی مووچە، چونکە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەڵێت مووچەی هاوڵاتیان دوانەکەوێت و دابەش بکرێت، چونکە ڕاستی وایە کە لەماوەی مانگێکدا ئەو کارە تەواو نابێت، بەڵام ئەوە نابێتە هۆی دابەشنەکردنی مووچە، بەڵکو دەبێت ئاسانکاری تەواو بۆ ئەو بانکانە بکەن کە دەیانەوێت کارەکە بکەن، ئەگەر بانکەکانی عێراق نەیانتوانی بیکەین، ئەوکاتە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم نییە، لەوکاتەدا پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە کاش بنێرێت تا ئەوکاتەی کارەکە تەواو دەبێت.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر حکومەتی هەرێم هەموو کارتەکانی بخاتە بەردەست، ئەو داتا و زانیارییانەی داوای لێدەکرێت هەمووی بنێرێت و هەموو ئەو ئەرکانەی لەسەریەتی جێبەجێی بکات، ئەوکاتە هەموو تۆپەکان لە گۆڕەپانی بەغدادا دەبێت بۆ جێبەجێکردنی کارەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا