پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 83 دۆلارەوەیە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 12 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و 33 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شارەزایانی بواری وزە دەڵێن، نرخەکانی نەوت بەجێگیری دەمێننەوە تا ئەو کاتەی ئەنجامی کرانەوەی ئابووری چین و ئابووری ئەمریکا یەکلادەبنەوە.